١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٤:٤١
وەجبەیەکی نوێی کەلوپەلی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا گەیشتە مەهاباد

نوێنەری مەهاباد لە تەرخان کردنی وەجبەیەکی کەلوپەلی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی ئەم شارە بە مەبەستی چارەسەری کەموکۆڕییەکان هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ جەلال مەحموودزادە ڕایگەیاند: ئەو وەجبەیە بریتی بوو لە ئامێری ئەلکترۆکاردیۆگرافی، ئەلکترۆشۆک، قەرەوێڵەی تایبەت لەگەڵ دۆشەکی شەپۆلی، پالسی ئەکسی مەتر، برانکارد و مانیتۆر پۆرتابل.

ناوبراو درێژەی دا: پێشتریش ٣ وەجبەی دیکە بە قبووڵ کردنی وەزیری تەندروستی بە ئەو شارە تەرخان کرابوو.

مەحموودزادە وتیشی: دابین کردنی ئامێری تەندروستی پێداویستی کادیری دەرمانی بە پێی دۆخی سووری شاری مەهاباد یەکمایەتییە و بەرپرسانی باڵای وڵات ئەبێ هاوکاری پێویست لە ئەو بارەوە ئەنجام بدەن.

شیاوی باسە کە تا ئێستا چوار هەزار و ٨٣٦ هاووڵاتی لە ئەو شارە تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییە گیانی لەدەست داوە.